بەیاننامەی مەڵبەندی سێی یەکێتی: هەولێر لە پارتی دیموکراتی کوردستان وەردەگرینەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا هەڕەشەی ئەوە دەکات، هەولێر لە پارتی دیموکراتی کوردستان وەردەگرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەقی ڕاگەیەنراوەکەی مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەمشێوەیە:

بەکورتی بۆ لقی دوو

هەرچەندە نەماندەویست بەم مانگی پیرۆزەی ڕەمەزان، بەوەڵامدانەوەی تۆقیوەکانی لقی دووی پارتی، سەری خەڵکی هەولێر بیەشێنین .

بەڵام وەبیرتان دێنینەوە، ئێوە هەولێرتان بەتانک و تۆپی حەرەس جمهوری بەعس داگیرکرد و دوای ساڵێکیش، بەچوونە پاڵ جەندرمەی تورک درێژەتان بەم داگیرکردنەدا.

ئێوە بە چییەوە دەنازن، هەموو خەڵکی کوردستان دەزانێ کە هەولێر و دهۆکتان کردووە بەزیندانی ئازادیخوازان و سەرخان و ژێرخانی کوردستانیشتان تاڵانکردووە و لەڕێگەی باج و سەرانەش دزی لە گیرفانی هاوڵاتیانیش دەکەن .

چۆن ڕووتان دێ تۆمەتی دزی و جەردەیی ئاراستەی بەرامبەرەکەتان بکەن؟

ئێوە جگە لە سامانی هەرێم، موچەی مامۆستا و پارووی دەمی منداڵانیشتان دزیووە.

بەڵێ وەری دەگرینەوە ...

بەڵام بەڵام بەتانک و تۆپی داگیرکەران نا .

بەڵکو بەدەنگی خەڵکی ڕەسەنی هەولێر و بەقانون و بەدادگە لێتان وەردەگرینەوە .

خۆ تێگەیشتن؟

ئەگەر هەر تێنەگەیشتن ، ئەوا لە ۲۰۲۴/۶/۱۰ زۆر باش تێتان دەگەیەنین.

News Code 223206

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha