بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارى هه‌رسین به‌رپرسى لقى چوارى پارتى له سلێمانى له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى کوردستان وتى: "ئێمه وه‌ک پارتى ۳۸ کورسیمان هه‌یه به‌ره‌و ۱۰۰ کورسى ده‌چین، ئه‌م قسه‌یه‌شم له‌وره به‌رزیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، بۆ نموونه کاتێک تۆ ده‌چیته تاقیکردنه‌وه‌وه، ئه‌گه‌ر بۆ ۶۰ نمره چوویت، به ۴۵ ده‌نیشیته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ ۱۰۰ نمره چویت، به‌۸۰وه دێیته‌وه".
سه‌باره‌ت به‌بڕیاره‌کانى دادگاى باڵاى فیدراڵیش ئارى هه‌رسین ڕایگه‌یاند، "دادگاى باڵاى فیدراڵى ده‌ستوورى نییه، بڕیاره‌کانیشى سیاسین ده‌ستوورى و یاسایی نیین، بڕیاره‌کانیشى موئامه‌ره‌یه دژى هه‌رێم، ئه‌گه‌ر هۆشیار نه‌بین، بڕیارى خراپتر دژى هه‌رێم به‌ڕێوه‌یه له عێراقه‌وه که له‌شوێنى تره‌وه دیزاین و پرۆگرامین کراوه و به‌شرینقه له‌مێشکى به‌رپرسانى به‌غدا ده‌درێت و دواتر له‌دژى هه‌رێم جێبه‌جێده‌کرێت".
سه‌باره‌ت به‌هه‌ماهه‌نگیه‌کانى نێوان لقى چوارى پارتى و داموده‌زگا فه‌رمیه‌کانى هه‌رێم به‌رپرسه‌که‌ى پارتى جه‌ختیکرده‌وه: "هیوادارین یه‌که ئیداریه‌کان حسابى په‌نابه‌ر بۆ ئێمه نه‌که‌ن، چونکه شارى خۆمانه‌و چه‌نده سلێمانى شارى گۆڕان‌و یه‌کێتیه، ئه‌وه‌نده‌ش هى پارتیه، نابێت جیاوازى له‌نێوان هیچ لایه‌نێک بکرێت، هه‌روه‌ک چۆن له‌هه‌ولێرو دهۆکیش به‌هه‌مانشێوه نابێت جیاوازیى بکرێت".
ناوبراو ئه‌وه‌شى وت: "ئه‌گه‌ر له‌سلێمانى پارتى ببێته حزبى یه‌که‌م، ئه‌وه‌ى له‌هه‌ولێرو دهۆک کردومانه لێره‌ش ده‌یکه‌ین، ئه‌گه‌ر ویستمان جاده‌یه‌ک دروستبکه‌ین ۱۰ ساڵى پێناچێت به‌دڵنیاییه‌وه، چه‌ندینجار مه‌سروور بارزانى به خه‌ڵکى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى وتووه، ڕێگه‌مان بده‌ن با خزمه‌تتان بکه‌ین، به‌واتاى ئه‌وه‌ى ده‌نگمان بده‌نێ با خزمه‌تتان بکه‌ین، ئه‌مه‌شى بۆیه وتووه، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى له هه‌ولێر و دهۆک هه‌مانه له سلێمانى نیمانه".
Your Comment