هەڵوێستى فراکسیۆنى یەکێتى لەسەر بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژى فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى لەبارەى مووچەوە کاریگەرە و کۆتایی بەزۆر ئاڵۆزى دێنێت و پشتیوانى خۆیانى بۆ بڕیارەکە دەربڕى.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سۆزان مەنسوور، وتەبێژى فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى عێراق لەسەر بڕیارەکى دادگاى فیدراڵى تایبەت بە مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم بە میدیا عێراقییەکانى ڕاگەیاندووە، بڕیارى دابەشکردنى مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بانکە حکوومییەکانى عێراقەوە، ڕێوشوێنێکی ئابووری کاریگەرە کە کۆتایی بە زۆر ئاڵۆزی دەهێنێت.

وتەبێژى فراکسیۆنى یەکێتى ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە دۆسیەی مووچە لە هەر شوێنێکی سیاسی دوور بخەنەوە، چوونکە مووچە پەیوەستە بە ژیانی سەدان هەزار فەرمانبەرەوە لە هەرێمی کوردستان.

ڕۆژى ٢١ى ئەم مانگە، دادگای باڵاى فیدراڵی حکوومەتى عێراقی پابەندكرد مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بخاتەسەر بانكە فیدراڵیەكان ‌و خەرجیشی بكات و هەروەها، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی پابەندکرد، ڕێگە بەچاودێری دارایی عێراق بکات وردبینی بکات.

News Code 223101

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha