بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژى فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى لەبارەى مووچەوە کاریگەرە و کۆتایی بەزۆر ئاڵۆزى دێنێت و پشتیوانى خۆیانى بۆ بڕیارەکە دەربڕى.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراکسیۆنی یەکێتی پێشتر ڕایگەیاند ئیمزا کۆکردنەوەی نەوەی نوێ بۆ مووچەی فەرمانبەران هیچ گرنگیەکی نییە و تەنها بۆ موزایدەی سیاسییە، و سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی عێراق پێشتر وەڵامی یاداشتە هاوبەشەکەی فراکسیۆنە کوردستانیەکانی داوەتەوە و پەسەندی کردووە.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سۆزان مەنسوور راگەیەندراوێکی بڵاوکردۆتەوە ئاشکرایکردووە، فراکسیۆنی نەوەی نوێ و کەناڵی ئاسمانی نەوەی نوێ NRT، هەواڵێکیان بڵاو کردۆتەوە گوایە فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئیمزای کۆ کردۆتەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئەوەی مووچە ڕاستەوخۆ لە حکوومەتی ئیتحادییەوە بدرێ بە مووچەخۆرانی هەرێم و ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی ئیمزایان نەکردووە.