بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید که ماوه‌ی سێ خول په‌رله‌مانتار بووه له نووسینێکدا به‌ناونیشانی: "ئەوکاتەی لە به‌غداد بووین" بەڵگەنامەیەک خستوه‌ته‌ڕوو، ده‌ڵێت: "لە هەوڵی ئەوەدابووین کە مووچە‌ی فەرمانبەران چۆن لە بوودجەدا دەستەبەرکەین، بۆیە کۆمەڵێک پێشنیارکرا لە دانیشتنێک لە فراکسێۆنی کۆمەڵ، رێبوار که‌ریم پێشنیاری ئەوەی کرد کە هەوڵبدرێت مووچە ڕاستەوخۆ لە به‌غداوە بدرێت بەفەرمانبەران بۆ ئەو مەبەستە هەوڵ بدرێت واژۆی فەرمانبەران کۆبکرێتەوە و ئێمەش لەپەرلەمان لەرێگەی لێژنەی داراییەوە لەناو بوودجە دایبنین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوده، بۆ ئەو مە ستە هه‌ریه‌که له رێبوار که‌ریم، غالب محه‌مه‌د، سەرکەوت شه‌مسه‌دین، یسری رجب سەرپەرشتی کۆکردنەوەی واژوەکانیان کرد و ژمارەی ۱۶۷ واژۆی فەرمانبەرانیان کۆکردوە بەواژۆی ئەو شەش پەرلەمانتارە کە لەو رۆژودا تەنها ئەو شەشە پەرلەمانتارە واژۆی پێشنیارەکەیان کرد لە لیژنەی دارایی پێشکەشیان کرد و لە ناو لیژنەی دارایی ئەندامە کوردەکانی ناو لیژنەکە کە پێک هاتبون لە ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، هۆشیار عه‌بدوڵا، جه‌مال کۆچه‌ر، شیروان میرزا لەگەڵ پێنج ئەندامی دیکه‌ی لیژنەکە دەنگیاندا بۆ دانانی ئەو بڕگەیە و جێگیرکرا.
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید ده‌ڵێت، "بەداخەوە لیژنەی دانوستانی کوردی لە هەردو پارتی دەسەڵات بەفشار هەلێان وەشاندەوە، بۆ مێژۆ ئەو پڕۆژەیە پێشنیاری د. رێبوار که‌ریم بو ئێمەش پاڵپشتیمان کرد و هەندێک هاوڕێمان ئەوکات بەنادەستوری و هەڵوەشانەوەی هەرێمیان دەزانی".
پرسی دواکه‌وتنی مووچە‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان له ساڵی ۲۰۱۴وه به‌رده‌وامی هه‌یه و هێشتا به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان نه‌یانتوانی رێگه‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌که بدۆزنه‌وه، ساڵی رابردو فه‌رمانبه‌ران سێ مووچە‌یان وه‌رنه‌گرت و له ئێستاشدا دیارنییه که‌ی مووچە‌ی مانگی ۲ی ۲۰۲۴یان پێده‌درێت.
۲۱‌ی ئه‌م مانگه، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لەبارەی پرسی مووچە‌ی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، دەبێت هەردو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کار بۆ ئەوە بکەن کە مووچە‌ی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆی دابەش بکرێت، دەبێت دیوانی چاودێری دارایی عێراق هەماهەنگی لەگەڵ هاوتاکەی لە هەرێمی کوردستان بکات بۆ چاودێریکردنی لیستی مووچەخۆران.
دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا که سەرۆک وەزیرانی عێڕاق "دەبێت ئەرکی پێدانی مووچە‌ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ئەستۆ بگرێت و کێشە و ناکۆکییەکانی به‌غدا و هه‌ولێر چارەسەر بکات؛ تاوەکو دڵنیایی بدرێت لە پێدانی مووچە‌ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان".
دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ده‌ڵێت، پێویستە حکوومەتی عێراق پابەندبێت بە پێدانی مووچە‌ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و نابێت لەمەودوا قەرز بدرێتە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی مووچە‌ی فەرمانبەرانی دابەش بکات، دەبێت هەرێمی کوردستان تەواوی داهاتی نەوتی و نانەوتی ڕادەستی بەغدا بکات.
Your Comment