بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای بەڕێوەچونی دانیشتنی دادگای فیدراڵی، بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگاکە بڕیاربوو ئەمڕۆ ۱۸ی ۲ی ۲۰۲۴ سەبارەت بەو سکاڵایەی لەلایەن زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمان و ئامانج نەجیب شەمعون ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە تۆمارکراوە کۆ ببێتەوە، بەڵام دادگاکە بۆ جاری ۱۱ هەمین دەنگدانی لەسەر سکاڵاکە دواخست بۆ رۆژی ۲۱-۲.
بڕیاربوو دادگای فیدرالی لەسەر سکاڵایەک کۆ ببێتەوە، سکاڵاکەش بۆ ئەوەیە ۵ مادەی تایبەت بە کورسی کۆتاکان و بازنەکانی هەڵبژاردن لە هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان بە نادەستووری دابنرێن.
Your Comment