بەپێی هەواڵی کردپرێس، ماڵپەڕی فەرمی ئهنهكهسه ڕاگهیهندراوێكی بڵاو کردووهوتهوه و تیایدا هاتووە لە ههشتی ئهم مانگه، تالیب حەسەن ئیبراهیم، ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان – سووریا و ئەندامی ئەنجومەنی ناوخۆیی ئەنجومەنی نیشتمانی كورد له سووریا، ڕفێندرا.
ئهوهش خراوهتهڕوو چارەنووسی ئیبراهیم نادیارە و چەکدارەکانی (پەیەدە) بە ڕفاندن تۆمەتبار کراوە.
ئەنجومەنەکە ئەو ڕووداوەی سهركۆنه کردووە و ڕایگهیاندووه هەموو ئەو پێشێلکاری و كرداره ترسناکانەی کە لەلایەن ئەم چەکدارانە ئەنجامدراون، پێچەوانەی سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤن.
داواش كراوه چارەنووسی ئەندامەکەیان ئاشکرا بکرێت و دەستبەجێ ئازاد بکرێت، لەکاتێکدا هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای كوردستان تا ئێستا هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەو ڕووداوە نەداوە.
Your Comment