بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندێکی پەرلەمانتارانی هەدەپە بە یاوەریی هاوسەرۆکی کەنەکە سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆ بووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لەوە کراوە، هێرش و پەلاماردانی ڕۆژانەی دەوڵەتی توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستانی عێراق و کوردستانی سووریا ئامانجی تێیدا كپكردن و لە ناوبردنی بزووتنەوەی ڕزگارییە له كوردستان و تێكدانی دەست كەوتەكانی هەرێمە.
ئەوەش ئاشکرا کراوە، لەم ڕێگەوە جگە لە داگیركردنی كوردستان ئامانجی دروستكردنی شەڕی كورد و كوردە، بۆیە لە هەستكردنیان بەم مەترسیانە، داواكارن لە هەموو دڵسۆزانی كورد لە پارتە سیاسیەكان و كەسایەتیە نیشتیمانیەكان بە ڕۆڵی خۆیان هەڵبسن و هەوڵەكانیان بۆ ڕاوەستانی ئەم شەڕە و دەست پێكردنەوەی پرۆسەی چارهسهری بخەنەگەڕ .
ڕوونیشکراوەتەوە، پەیوەست بەم بابەتە ئازادكردنی عەبدوڵا ئۆجەلان زامنی سەركەوتنی ئەم پرۆسەیە دەبێت، بە ڕاوەستانی شەڕ پاساوێک نامێنێتەوە بۆ هێرش و پەلامارەكان، لەمەشدا جگە بەدەست هێنانی خەونی نەتەوەییمان، دەستکەوتەكانی هەرێمیش ئەو هەڕەشە و مەترسیانەی لەسەر لادەچێ و زامن دەبێت، بۆیە لێرە بە پێویستی دەزانین دامەزراوەكانی هەرێم ئەم ڕۆڵە ببینن.
Your Comment