بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د حاجی ڕەشید بە خه‌ندانی ڕایگه‌یاندووە: "تا ئێستا ئه‌و لیستی مووچەیه‌ی كه وه‌زاره‌تی دارایی و حكوومه‌تی عێراق له هه‌رێمی داوا ده‌كات نه‌گه‌یشتوه‌ته ده‌ست به‌غدا، ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌وجۆره ئاماده‌نین كه پاره بنێرێت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای لیستی مووچە نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن تێكڕای ئه‌و ۶۱۸ ملیاره‌ی ته‌رخانكراوه دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر میلاكاتدا، ئه‌وه‌ی پێشتر له ۲۰۲۱دا ناردیان بۆ حكوومه‌ت و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه بو كه ئه‌و بڕه مووچەیه بو كه ئه‌مان پێویستیان پێیه‌تی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ته‌نانه‌ت ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه فیدڕاڵییه‌كان هه‌ر به‌ژماره لای حكوومه‌تی عێراق هه‌یه و تائێستا ناو، میلاكات و ڕه‌گه‌زیان دیارنییه بۆیه هه‌رێم دوایده‌خات له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه‌ی كه نایه‌وێت ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی كه كراوه له لیستی مووچه‌دا ده‌ربكه‌وێت".
ئه‌حمه‌د حاجی ڕەشید ده‌ڵێت، "هه‌رێمی كوردستان له ۲۰۱۱وه تا ۲‌۰۲۳ هیچ جۆره داتا‌و ئامارێكی له‌ناو یاسای بوودجه‌دا نه‌داوه‌ته حكوومه‌تی فیدڕاڵی بۆیه گومانیان هه‌یه له‌و داتا و ئامارانه‌ی كه هه‌رێم پێشكه‌شی ده‌كات".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "كۆمه‌ڵێک خه‌ڵک كه دامه‌زرێنراون به‌بێ بڕوانامه‌ن و به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌كان گه‌نده‌ڵی له لیستی مووچەی هه‌رێمدا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه لیستی مووچەی به‌غدا پاكه و بێكێشه‌یه، خالید به‌تال وه‌زیری پێشوی پلاندانانی عێراق له خولی پێش‌و به‌ڕاشكاوی وتی نازانم ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق چه‌نده".
له‌باره‌ی واده‌ی ۶۱۸ ملیار دینار پشكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌حمه‌د حاجی ڕەشید وتی، "ڕه‌وانه‌كردنی ئه‌و پاره‌یه په‌یوه‌سته به ڕه‌وانه‌كردنی ئه‌و لیستی مووچەیه‌ی كه هه‌رێم ڕه‌وانه‌ی به‌غدای ده‌كات، ده‌بێت له حكوومه‌تی هه‌رێم بپرسرێت ئایا ئاماده‌ن لیستی مووچە ڕه‌وانه بكات یاخود نا؟".
ڕوونیشیكرده‌وه، "دواكه‌وتی مووچه بۆ ماوه‌ی چوار مانگ به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر شكستی ئه‌م كابینه‌یه و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ئه‌م حكوومه‌ته به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و باشتر وایه وازبهێنن تا حكوومه‌تێكی كاتی و كاربه‌ڕێكه‌ر پێكبهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه بكات.
Your Comment