بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، لە داڤۆس مەسروور بارزانی و جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆبوونه‌وه و تەوەری سەرەکیى کۆبوونەوەکه تایبەت بو بە هێرش و پەلاماردانی هەولێر و گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا وێڕای دەربڕینی پشتیوانی بۆ هەرێمی کوردستان، جەختی کردەوە کە لەگەڵ جۆو بایدن، تاوتوێی ڕێکارەکانی پاراستنی ئارامیی هەرێم دەکات.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا مه‌سروور بارزانی باسی له‌وه‌کردووه، "بەردەوام بوونی هێرشەکان و بەئامانج گرتنی هاوڵاتییانی سڤیل، هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و پێویستە کۆتایی پێبهێنرێت".
Your Comment