بافڵ تاڵەبانی سه‌ركۆنه‌ی هێرشە تیرۆریستییەکەی شاری کرمان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ‏‎سەرۆکی یەکێتیی له‌ په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند، ‏‎‎بە توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشە تیرۆریستییەکەی شاری کرمان دەکەم.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی له‌ په‌یامێكدا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی كرمان، رایگه‌یاند: "‏‎‎بە توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشە تیرۆریستییەکەی شاری کرمان دەکەم و پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی گەلی ئێران و كەسوكاری قوربانییەكان دەكەین".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، "‏‎ئەركی هەموولایەكە بە یەكگرتووییەوە هەوڵەكانمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان یەكبخەین و ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە بپارێزین".

بافڵ تاڵەبانی ده‌ڵێت، "‏‎یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوسۆزە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین".

شایانی باسە پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ۳ی ۱ی ۲۰۲۴ دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌سه‌ر رێگه‌ی مه‌زارگه‌ی شەهید قاسم سوله‌یمانی له‌ پارێزگای كرمان ڕوویان‌دا و به‌هۆیه‌وه‌ ۸۴ كه‌س شەهید بوون و ۲۸۴ کەسیش بریندارن.

News Code 222802

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha