بیانووەکانی حکوومەتی عێراقی بۆ نەناردنی بەشە بوودجەی هەرێم نالۆژیکی و نادەستورییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شوان کەلاری بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند بیانووەکانی حکوومەتی عێراقی بۆ نەناردنی بەشە بوودجەی هەرێم نالۆژیکی و نادەستورییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەلاری لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە: "ئێمە زیاتر لە شەست پەرلەمانتاری کوردین لە بەغداد هەموومان نەهێڵین بابەتی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان هەروا ئاسان تێپەڕێت یان دانیشتنەکان بایکۆت بکەین یاخود لە ناو هۆڵەکە بە مێزەکەدا بکێشین و جێگری سەرۆکی پەرلەمانیش لەگەڵمانە، جگە لەوەی کە سەرۆک کۆمار کوردە و چوار وەزیرمان هەیە ئەوانیش بێن ئیتر چاوی کامێرا و جیهان بخەینە سەرخۆمان، ئەو سەردەمە نەما کیمیابرانمان بکات و ژن و مناڵمان ئەنفال بکات، ئیتر دەبێت ئەم فشارانە دەستپێبکەین لە بەغدادەوە هەتا دوا خاڵی کشانەوە کە بریتیە لە کشانەوەمان لە بەغداد".

ناوبراو وتیشی: "پێشبینی دەکەم کێشەکان لە نێوان بەغداد و هەرێم چارەسەر ببێت لە ساڵی نوێدا، چوونکە ئیتر هیچ بیانوویەک نەماوە بۆ بەغداد بۆ بڕینی قووتی خەڵک، ئەگەرنا ئیتر دەبێت گلەیی نەکەن لە خەڵکی هەرێمی کوردستان کە هیچ ئینتمایەک بۆ ئەو عێراقە نەمێنێت کە بە زۆری بە خوێنی ڕۆڵەکانی کورد بنیادنراوە".

News Code 222794

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha