سوپای تورکیا لە سنووری برادۆست سێ برایان دەستگیر کرد

بەشی تورکیا- سوپای تورکیا لە سنووری برادۆستی سەر بە پارێزگای ھەولێر، سێ برایان دەستگیر کرد، کە پیشەیان ئاژەڵدارییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیای یەکێتی بڵاوی‌کردەوە سوپای تورکیا لە سنووری برادۆستی سەر بە پارێزگای ھەولێر، سێ برایان دەستگیر کرد، کە پیشەیان ئاژەڵدارییە، دوای دەستگیرکردنییشیان ئەشکەنجەدراون و تائێستاش ئازادنەکراون.

میدیاکانی یەکێتی بڵاویشیان کردەوە: فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە گوندی خورپنیێ سنووری ناحیەی زاویتە لە دھۆک، ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەیان کردووەتە ئامانج، بەڵام زیانەکانی بۆردوومانەکە دیارنین و ئەو گوندەشی بۆردوومان کراوە، تەنھا ٤٠ کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری دھۆکەوە دوورە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بۆردوومانەکە ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتووانی ناوچەکە دروست کردووە، بە تایبەتی لە ئەمڕۆدا کە پشووە و بەشێکی زۆر لە ھاووڵاتییان و لە کاتی بۆردوومانەکە ڕوویان لە گوندەکە کردبوو.

News Code 222765

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha