هەڵبژاردن لە عێراق
-
لە کەرکووک کورد زیاتر لە ۶۳۰۰ دەنگی دیکەی بەدەستهێنا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جیاکردنەوەی دەنگەکانی سەرجەم سندووقەکانی دەنگدان لە کەرکووک، دهۆک و هەولێر کۆتایی هات، بەگوێرەی ئەنجامەکانیش پارتی لە نەینەوا نزیکەی ۱۰ هەزار دەنگی دیکە زیاد دەکات و ئەگەری بردنەوەی کورسییەکی دیکەی لاوازە. لە کەرکووکیش یەکێتی زیاتر لە ۱۵ هەزار دەنگی زیادکردووە.
-
هیچ کام لە کاندیدەکانی پارتی لە قەزای شەنگال سەرکەوتنیان بەدەست نەهێنا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و بڵاو کردنەوەی ئەنجامەکان هیچ کام لە کاندیدەکانی پارتی لە قەزای شەنگال دەنگی پێویستیان بە دەست نەهێنا.
-
تاکە کاندیدی دەرچووی یەکێتی لە خانەقین بە ڕەگەز عەرەبە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە زیاتر لە ۵۰ کاندیدی کورد لە قەزای خانەقین، تەنها کاندیدێکی یەکێتی دەرچووە کە بەڕەگەز عەرەبە.
-
لە هەڵبژاردنەکانی کەرکووکدا ئەوانەی بە "خەیانەت کردن" تۆمەتبار کران سەرکەوتن و ئەوانەی ئیدیعای "خزمەت کردنیان" هەبوو شکستیان هێنا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەنگەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەڵبژادنەکانی پارێزگای کەرکووک و دیالە زیادی کرد و ئەمەش دەریخست کە ئیدیعای خەیانەتی ئەم حزبە کاریگەریی لەسەر ڕاستییەکان نییە بەڵکوو خزمەت کردنی ڕاستەقینە بەخەڵک سەنگی هەیە نەک ئیدیعای بێبنەما.
-
لە کەرکووک دەنگەکانی نەوەی نوێ و پارتی دیموکرات کەمیکرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەنگی هەرسێ لایەنی یەکێتی و پارتی و نەوەی نوێ لەنێوان هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ٢٠٢١ و هەڵبژاردنی ئەم دواییەدا.
-
لاهوور شێخ جەنگی:
لە پێناو پەرت نەبوونی دەنگی کورد بڕیارماندا بەشداری لە هەڵبژاردن نەکەین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهوور شێخ جەنگی ڕایگەیاند بەشێک لە لایەنە کوردستانییەکان لەبەر بەرژەوەندیی حیزبی ئامادە نەبوون بۆ پێکهێنانی یەک لیستی کوردی، ئێمەش لە پێناو پەرت نەبوونی دەنگی کورد بڕیارماندا بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا نەکەین.
-
ئەنجامى بەرایی هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق ڕاگەیێندرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە بەغدا کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئەنجامى بەرایی هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراقى بڵاو کردەوە.