میتی تورکیا دەستگیر کردنی بەرپرسی کارگێڕی و دارایی داعشی لە شام ڕاگەیاند

بەشی تورکیا- هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە مێرسین حوزەیفە مووری، بەرپرسی کارگێڕی و دارایی ڕێکخراوی داعش لە شام، دەستگیر کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی فەرمیی تورکیا بڵاویان کردەوە "ئەو تیرۆریستە بە ناوی خوازراوی ئەیووب، ئەرکی دابین کردنی سەرچاوە داراییەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی لە ناوچە پێکدادانەکان لە ئەستۆ بووە و لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی میت و پۆلیسی تورکیا لە مێرسین دەستگیر کراوە.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ٢٨ هەزار و ٨٠٠ دۆلار، ١٤ هەزار و ٩٥٠ یۆرۆ و ٣١ هەزار و ٨٠٠ لیرەی تورکی و ژمارەیەک ئامێری دیجیتاڵی دەستی بەسەردا گیرا.

زانرا کە حوزەیفە مووری لەبارەی تێکەڵبوونی بە ڕێکخراوەکە، چالاکییەکانی لە سووریا و تورکیا، پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەندامانی دیکەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و حەواڵەکردنی پارە، زانیاری تەواوی ئاشکرا کردووە.

News Code 222702

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha