بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی فەرمیی تورکیا بڵاویان کردەوە "ئەو تیرۆریستە بە ناوی خوازراوی ئەیووب، ئەرکی دابین کردنی سەرچاوە داراییەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی لە ناوچە پێکدادانەکان لە ئەستۆ بووە و لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی میت و پۆلیسی تورکیا لە مێرسین دەستگیر کراوە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ٢٨ هەزار و ٨٠٠ دۆلار، ١٤ هەزار و ٩٥٠ یۆرۆ و ٣١ هەزار و ٨٠٠ لیرەی تورکی و ژمارەیەک ئامێری دیجیتاڵی دەستی بەسەردا گیرا.
زانرا کە حوزەیفە مووری لەبارەی تێکەڵبوونی بە ڕێکخراوەکە، چالاکییەکانی لە سووریا و تورکیا، پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەندامانی دیکەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و حەواڵەکردنی پارە، زانیاری تەواوی ئاشکرا کردووە.
Your Comment