بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگه‌یه‌ندراوێکی نووسینگه‌ی سەرۆکایەتی هەرێمدا هاتووە: نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له عێراق، دۆخی سیاسی و ئه‌منی و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکانی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر ـ به‌غدایان تاوتوێ کرد.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئەوەش هاتووه: "هه‌ردوولا کۆک بوون له‌سه‌ر گرنگی به‌ڕێوه‌چوون و سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکان له عێراق، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له گرنگی پاراستنی ئاسایشی پرۆسه‌که کرده‌وه بۆ ئه‌نجامدانی له که‌شێکی ئارام و سه‌قامگیردا، به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌کانی مادده‌ی ١٤٠، ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ردوولا به ئه‌رێنی هه‌وڵه‌کان و ڕۆڵی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقیان هه‌ڵسه‌نگاند".
ئاماژە بەوەش کراوە، نێچیرڤان بارزانی و پلاسخارت "هیوایان خواست له قۆناغی داهاتوودا بره‌وی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌کانی حکوومه‌تی فیدراڵ و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بدرێت و به لێکگه‌یشتن و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، کێشه‌کانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بکرێن".
له کۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا باس لەوەش کراوە، دوایین پێشهاته‌کانی دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و لێکه‌وته‌کانی، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.
Your Comment