بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مونا قه‌هوه‌چی به ده‌نگی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاندووه، "له‌به‌رچی ئێمه فشاردهکهین و جه‌ختده‌که‌ینه‌وه و ده‌ڵێین کۆتا بمێنێت؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه ئێستا خۆمان له په‌رله‌مانین و نوێنه‌رمان هه‌یه وا خه‌ریکه به یاسا مافه‌کانمان زه‌وتبکه‌ن، ئه‌وکاته ئه‌گه‌ر ئێمه نوێنه‌رمان نه‌بێت، خه‌ریکه پێمان بڵێن بارکه‌ن له هه‌ولێریش ئێوه جێگه‌تان نه‌ماوه، له هه‌رێمی کوردستانیش نابێت بمێننه‌وه، بڕۆن له وڵاته‌کانی دیکه نیشته‌جێ بن".
ناوبراو وتیشی، "پێکهاته‌کان به‌ته‌واوه‌تی ئه‌م دابه‌شکردنه ڕه‌تده‌که‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ چه‌ند هۆکارێک ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نمونه پێکهاته‌ی تورکمان له ۹۹% ڕێژه‌ی دانیشتوی شاری هه‌ولێرن".
مونا قەهوەچی وتیشی: "ئه‌و دابه‌شکردنه ئه‌جندایه‌کی سیاسی له‌پشته‌وه‌یه، ئه‌ویش بۆ به‌ده‌ستهێنانی کورسی کۆتاکانه و بۆ ڕازیکردنی حزبه‌که‌ی (یه‌کێتی) خۆیانه، ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگای پێکهاته‌کانه‌وه ئه‌و ده‌ستکه‌وته به‌ده‌ستبهێنن، بۆیه ئێمه به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ک فره بازنه‌ی ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین ئه‌م پرسه بڕیاری کۆتایی خۆی وه‌ربگرێت".
له کۆی ۱۱۱ کورسی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان، ۱۱ کورسی وه‌ک کۆتا بۆ پێکهاته‌کانی تورکمان و کلدان، سریان و ئاشوور و ئه‌رمه‌ن دیاریکراون، یه‌کێتی و گۆڕان و چه‌ند لایه‌نێکی دیکه ده‌ڵێن، "پارتی هه‌ژمونی خۆی به‌سه‌ر حزبه‌کانی ئه‌و پێکهاتانه سه‌پاندووه "به‌و پێیه‌ی حزبه‌کان له پارێزگای هه‌ولێر و دهۆکن و له ڕابردوودا هه‌میشه له به‌رژه‌وه‌ندی پارتی له په‌رله‌مان ده‌نگیانداوه، به‌ڵام پارتی ئه‌و تۆمه‌ته ڕه‌تده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت، یه‌کێتی ده‌یه‌وێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه باڵانسی هێز له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بگۆڕێت.
Your Comment