میتی تورکیا کوژرانی ڕوکەن زیلان فەرماندەی باڵای پەکەکە ڕادەگەیەنێت

بەشی تورکیا- دەزگای هەواڵگریی تورکیا بڵاوی کردەوە زەینەب سەویم کە ناوی خوازراوی "ڕوکەن زیلان"ە لە فەرماندە باڵاکانی پەکەکە لە باکووری عێراق کوژراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا ڕایانگەیاند، ئەو فەرماندەیەی پەکەکە کە لە دەوروبەری دهۆک کراوەتە ئامانج، بەرپرس بووە لە دابین کردنی چەک و تەقەمەنی بۆ چەکدارانی پەکەکە.

زەینەب سەویم لە ٢٠١٤ پەیوەندیی بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە کردووە و لە ساڵی ٢٠١٦ لە مەتینا، لە ٢٠١٧ لە گاڕە و ٢٠١٩ لە ئاڤەشین بەرپرسیارێتی دابین کردنی چەک و تەقەمەنی پەکەکەی لە ئەستۆ بووە.

ئانادۆڵۆ ڕایگەیاندووە پێشتر خوشکێکی ڕۆکەن زیلان بە ناوی فاتمە سەویم لە ساڵی ٢٠١٢ لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەکانی دەوروبەری شارۆچکەی ئوفاجیک سەر بە تونجەلی، گیانی لەدەست داوە.

News Code 222662

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha