ڕۆڵی کورد لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی تورکیا

بەشی جیهان- وەزیری پێشووتری دەرەوەی تورکیا دەڵێت بە ئاوڕدانەوە لە ژمارەی بەرچاوی دەنگی کوردەکان، ئەوان دەتوانن دەورێکی گرنگیان هەبێت لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی وڵاتەکەی کە لە داهاتوودا بەڕێوە دەچێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یاشار یاکیش وەزیری پێشووتری دەرەوەی تورکیا کە هەروەها یەکێکە لە دامەزرێنەرانی پارتی داد و گەشەپێدان، ئاماژەی کردووە بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی شاروەانیی تورکیا لە ۳۱ی ئاداری ۲۰۲۴ و دەڵێت: نابێت دەوری کوردەکان لەم هەڵبژاردنەدا بە کەم بزانرێت.

ناوبراو لە یادداشتێکدا کە گۆڤاری عەرەب نیووز بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت کوردەکانی تورکیا لە هەڵبژاردنەکاندا بەتایبەت هەڵبژاردنی شارەوانییەکان فەکتەرێکی گرنگن چوونکە ئەوان لە هەڵبژاردنەکانی ۲۰۱۹ و هەروەها هەڵبژاردنی شارەوانی ئۆپۆزیسیۆن بۆ دوو گەورەشاری تورکیا ڕۆڵێکی گەورەیان بینی.

وەزیری پێشووتری دەرەوەی تورکیا لە درێژەدا ئاماژەشی بەوە کردووە کە کوردەکان لەنێوان ۱۲ تا ۱۵ لەسەدی دەنگدەرانی تورکیا پێکدێنن و کاریگەریی سیاسییان زۆرە و دەتوانن لەم هەڵبژادنەدا چارەنووسساز بن.

ڕۆڵی کورد لە هەڵبژاردنەکانی دابێی تورکیا

ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە کوردەکان لە کۆڕ و کۆبوونەوەکانی شارە گەورەکانی تورکیا چالاکن.

یاشار یاکیش بڕوای وایە ئێستاش ئەردۆغان دەیەوێت واز لە ڕاستە توندڕەوەکان بێنێت و دەنگی کوردە میانەڕەوەکان بەدەست بێنێت بەڵام دەنگی کوردەکان ناتوانێت بەتەنها شوێنی چۆڵی تنوندڕەوە ڕاستەکانی بۆ پڕ بکاتەوە.

News Code 222650

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha