بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەرێم، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی ئەو کەسانە دەکەن کە ئازیزانیان لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران لەدەست داوە و هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی هەشتی ئەم مانگە، ئاگر لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی گشتی لە سۆران کەوتەوە و بەهۆیەوە ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسیش بریندار بوون، کە بەشێکیان خوێندکار و مامۆستای زانکۆی سۆران بوون.
Your Comment