سەرجەم قوربانییەکانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران بەهۆی غاز و دووکەڵەوە خنکاون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرجەم قوربانییەکانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران بەهۆی غاز و دووکەڵەوە خنکاون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێبەر ئەحمەد لە کۆنفراسێکی رۆژنامەنووسییدا ڕایگەیاند، داوا لەو کەسانە دەکەن کە باڵەخانە و پڕۆژەی نیشتەجێ‌بوون دروست دەکەن زیاتر بیر لە تەندروستی و سەلامەتی ژیانی هاوڵاتیان بکەنەوە.

ئەوەشی خستە ڕوو، بۆ رێگری کردن لەو جۆرە ڕووداوانە جگە لەوەی پێویستە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون ڕێنمایی سەلامەتییان هەبێت، دەبێت هاوڵاتیانیش هۆشیارییان هەبێت سەبارەت بەو ڕووداوانە و ڕزگارکردنی گیانی خۆیان.

باسی لەوەش کرد، قوربانییەکانی ڕووداوەکە بەهۆی ئاگرەکەوە نەسووتاون، بەڵکوو بەهۆی غاز و دووکەڵەوە خنکاون.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی هەشتی ئەم مانگە، ئاگر لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێ‌بوونی گشتی لە سۆران کەوتەوە و بەهۆیەوە ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسیش بریندار بوون، کە بەشێکیان خوێندکار و مامۆستای زانکۆی سۆران بوون.

News Code 222647

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha