بۆ نەهێشتنی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لەدژی کوردەکانی سووریا تەنها ڕێگایەک ماوە

بەشی جیهان- دکتۆر سرۆ ڕیدکرۆ بڕوای وایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لەدژی کوردەکان، تەنها ڕێگایەک ماوە ئەوەش ڕاگەیاندنی ناوچەی دژەفڕین لەناوچەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مامۆستای بەشی ڕووبەڕووبوونەوە جیهانییەکان لەو بڕوایەدایە کە دەبێت ئەمریکا ئاسمانی کوردستانی سووریا بەسەر فڕۆکە جەنگییەکان و درۆنەکانی تورکیادا دابخات و بەم‌شێوە ڕێگری بکات لە هێرشە یەک لەدوای یەکەکانی تورکیا بۆسەر ژێرخانەکان و خەڵکی مەدەنی لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان.

دکتۆر ڕیدکرۆ میتینگێکدا کە لەژێر ناوی «ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان گەمارۆ دراوە» ڕایگەیاند: ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ڕێگری دەکات لە ئۆپەراسیۆنی زەوینیی تورکیا لەدژی کوردەکانی سووریا. بۆیە تورکیا ناتوانێت بۆ نموونە بە تانک هێرش بکاتە سەر شارە کوردنشینەکان لە باکووری سووریا. بەڵام ئەمریکا دەڵێت ڕێگری ناکات لە هێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆسەر کوردەکان.

ناوبراو جەختی کردەوە لە ئێستادا نە ئەمریکا نە ڕووسیا ئاسمانی ناوچەکە بەسەر فڕۆکەکانی تورکیا دانەخەن، بۆیە دەستی تورکیا کراوەیە بۆ کردنە ئامانجی هەرکەس و ئامانجێک.

ئەم شرۆڤەکارە ئەمریکییە وتیشی: ئەگەر ئەمریکا لە ڕاستیدا نیگەرانی گیانی خەڵکی مەدەنی کورد لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریایە دەبێت ناوچەی دژەفڕین لەم ناوچانەدا ڕابگەیەنێت.

ناوبراو ئەوەشی وت: لەحاڵێکدا کە وڵاتانی ڕۆژاوا خۆیان بە پەرۆشی حاڵی کوردانی سووریا دەزانن بەڵام تورکیا لەدژی ئەوان پڕچەک دەکەن و ئەنقەرەش میلیشیاکانی سەربە تورکیای خستۆتە گیانی کوردەکان.

News Code 222611

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha