شاندێکى سەرۆکایەتیى هەرێم سەردانى کۆنسوڵخانەى فەلەستینیان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە ساڵیادى کردنەوەى کۆنسوڵخانەى فەلەستین لە هەولێر، شاندێکى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان سەردانى کۆنسوڵخانەى ئەو وڵاتە دەکات و جەخت لە پشتیوانى خەڵکى کوردستان بۆ گەلى فەلەستینى دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەلاح مستەفا، ڕاوێژکاری باڵاى سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ساڵیادی کردنەوەی کونسوڵخانەی فەلەستین، بە نوێنەرایەتیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاتووینەتە کۆنسوڵخانەی گشتیی فەلەستین لە هەولێر بۆ ئەوەی هاوسۆزی و پشتیوانی بەردەوامی گەلی کوردستان بۆ گەلی فەلەستین دووپات بکەینەوە.

ڕاوێژکارى باڵاى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دووپاتى کردەوە، "هەرێمی کوردستان پشتیوانی لە هەموو مافە ڕەواکانی گەلی فەلەستین دەکات. لەوانەش چارەسەریی دامەزراندنی دوو دەوڵەتی فەلەستین و ئیسرائیل و رێزگرتن لە هەموو بڕیارە نێودەوڵەتییەکان لەم بارەیەوە".

هاوکات لەهەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، هاوسۆزی و پشتیوانی هەرێمی کوردستانی بۆ گەلی فەلەستین دووپات‌کردەوە.

لاى خۆیەوە نەزمى حەزوورى، کۆنسوڵى گشتیى فەلەستین لە هەولێر ڕایگەیاند، سەرۆکی هەرێم و خەڵکی کوردستان رێزێکی زۆریان لە گەلی فەلەستین گرتووە و هاوسۆزی خۆیان بۆ گەلەکەمان دەربڕیوە. داوا لە هەموو لایەک دەکەین پشتیوانی لە گەلی فەلەستین بکەن.

News Code 222595

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha