بارزانی و تاڵەبانی پێکەوە سازیان بەڵام نەوەی ئێستا دوورن لەو ئەگەرە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەکیر ئایدۆغان لە پێگەی ئەمواج میدیا ڕاپۆرتێکی شیکاریی بڵاو کردۆتەوە کە تیایدا باسی لە پێوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانی کردووە لەگەڵ دیکەی ڕەوتە کوردییەکاندا ئەوەش لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵ و ئاماژەی کردووە بە ئەوە هەڕەشانەی لەسەر دەسکەوتی کوردەکانی عێراق هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش دواکەوتنێکی زۆر بڕیاردرا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ۲۵ شوباتی ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێ، ئەو شایستەیە کە دووجار دواخراوە هەڕەشە لە قووڵکردنەوەی ناکۆکییە سیاسیەکان دەکات لە هەرێمی کوردستان.

ڕەنگە رۆژی دوای هەڵبژاردن دۆخی نادڵنیایی لە پێکهێنانی حکوومەت بێنێتە پێشەوە ئەوەش ببێتە هۆکاری مەترسی دروستبوونی پەرتەوازەیی زیاتر و زیاترکردنی ئەگەرەکانی لەباربردنی دەسەڵاتی ئۆتۆنۆمی کوردەکان.

دواخستنەکە لە بنەڕەتدا بۆ ناکۆکی بۆ هەردوو پارتی دەسەڵاتدار دەگەڕێتەوە, لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێم.

بڕیاربوو هەڵبژاردن لە مانگی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۲دا ئەنجامبدرێت, بەڵام  دواخرا بۆ مانگی تشرینی دووەمی ۲۰۲۳ و سەرلەنوێ‌ دواخرا بۆ سەرەتای ساڵی داهاتوو.

یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێیوایە سیستمی ئێستای هەڵبژاردن ئیمتیازاتی داوە بە پارتی دیموکراتی کوردستان, بە تەرخانکردنی کورسی بۆ پشکی کەمینەکانیشەوە.

ئاڵۆزییە سیاسیە بەردەوامەکان مەترسیە لەسەر دواخستنی جارێکی تری هەڵبژاردن.

پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ئێستادا گەورەترین دابەشبون بەخۆیانەوە دەبینن.

پێدەچێت هەڵبژاردنی داهاتوو و گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت ببێتەهۆی قوڵترکردنەوەی ئەو دابەشبونە.

هەرێمی کوردستان تۆمارێکی خراپی هەیە لەو بوارەدا لەدوای دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان, لەمانگی ئەیلولی ۲۰۱۸ حکومەت دوای ۱۰ مانگ لە دانوستان پێکهات, لەدوای هەڵبژاردنەکانی مانگی ئەیلولی ۲۰۱۳ش دوای ۹ گفتوگۆکردن ئەوسا حکوومەت پێکهات.

رەنگە بەشێک لە کێشەکان بگەڕێتەوە بۆ تێکچونی هاوسەنگی هێز لەساڵی ۲۰۱۸دا, پارتی دیموکراتی کوردستان لەکۆی ۱۱۱ کورسی پەرلەمان هەرێم ۴۵ کورسی بردەوە لەبەرامبەردا یەکێتی نیشتمانی کوردستان ۲۱ کورسی بەدەست هێنا.

پێدەچێت دژەبەیەکی چانسی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ کاریگەری هەبێت لەسەر پێکهێنانی حکوومەت.

لە دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەساڵی ۲۰۲۱دا جووڵانەوەی نەوەی نوێ‌ نوێنەرایەتی پەرلەمانی کرد بە زیاتر لە دوو هێندە لەکاتێکدا بزوتنەوەی گۆڕان هەر پێنج کورسیەکەی دۆڕاند کە لە بەغدا هەیبوو.

سەرەڕای لاوازی پابەندی حزبی لەسەر ئاستی ناوخۆ ڕەنگە جووڵانەوەی نەوەی نوێ‌ سودمەندبێت لەناکۆکییەکانی ناوخۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پاشەکشێی بزووتنەوەی گۆڕان و  بۆشایی ڕوونی ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی کوردستان.

ڕەنگە لە هەڵبژاردنەکانی شوباتی ۲۰۲۴ دەنگەکانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ هەڵبکشێت و  ببێتە سێیەم حزب لە کوردستانی عێراق و شوێنی بزووتنەوەی گۆڕان بگرێتەوە.

سیناریۆی دوورخستنەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە حکوومەتی هەرێم لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان ئەگەرێکی چاوەڕوانکراوە هەرچەندە ئاسان نییە.

هەر یەکێک لەم دوو حزبە دەزگای ئیداری و ئەمنیی تایبەت بەخۆی هەیە بەوەش هەر حکوومەتێک پێکبهێنرێت بەبێ‌ ئەویتریان ناتوانێت کاربکات لەو ناوچە جوگرافیەی لایەنی دوورخراوە باڵا دەستە تیایدا.

ناکۆکییەنی نێوانیان پەرەی سەند و گەیشتە شەڕی دەستەویەخە لە پەرلەمانی کوردستان و کوشتنی بەرپرسانی ئەمنیی و بایۆکۆت کردنی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران لەلایەن وەزیرەکانی یەکێتیەوە بۆ ماوەی شەش مانگ.

ڕەنگە ناکۆکییەکانی ساڵی داهاتوو لەبارەی پێکهێنانی حکوومەت ببێتە هۆی کەڵکەکردنی زیاتری ئەم کێشانە ئەگەر یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەست بە پەراوێزخستن بکات لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە خراپترین سیناریۆ چوونە دەرەوەیەتی لە ئیدارەی هەرێمی کوردستان ئەگەر دانوستانەکانیش لەبارەی پێکهێنانی حکوومەت شکستبهێنێت ڕەنگە داواکاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی نوێ‌ بێتە ئاراوە.

دەکرێت بوترێت یەکێتی کاری لەسەر ئاسانکردنی ئەم کێشانە کردووە و هەوڵیداوە سەربەخۆیی بەدەست بهێنێت لەو پەیکەرە ئیدارییەی کە پارتی هەژموونی کردووە بەسەریدا لەڕێی هاوکاری توندوتۆڵی لەگەڵ بەغداد.

یەکێک لە ئەنجامە ڕوونەکانی ئەو هاوکارییە ئاسنکاری کردن بوو لە بودجەی فیدڕاڵی کە پارێزگاکانی هەرێم دەتوانن داوای پشکی خۆیان بکەن بەشێوەیەکی راستەوخۆ لە بەغداد ئەگەر هەست بەوەبکەن حکوومەتی هەرێم پشکی دادپەروەرانەی خۆیان ناداتێ‌.

لە رابردوودا باوکی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی توانیان بگەنە سازان دوای ساڵانێک لە ململانێ‌ بەڵام نەوەی ئێستا لەسەرکردەکان دوورن لەو ئەگەرە.

هەرێمی کوردستان لەمڕۆدا نزیکترە لە لێکترازان وەک لەیەکخستنی دوو ئیدارەکەی و بەرپرسانی یەکێتی چیتر دوودڵن لە وروژاندنی ئەو پرسە کە لە ڕابردوودا قەدەغەکراو بوو.

پێدەچێت هەرێمی کوردستان یەکێک لە سەخترین هەڵبژاردنەکان بەخۆوە ببینێت لەمێژووی خۆیدا ڕەنگە ئەنجامدانی ساختەکاری و توندوتیژی کە لە ساڵی ۲۰۱۸ دا بینرا جارێکی سەرهەڵبداتەوە ئەوەش ئاڵۆزییەکان توندتر دەکات.

لەگەڵ هەموو ئەو ئاستەنگ و ناکۆکییەکانەشدا سیاسەتی واقیعی کورد وەک هەمیشە هەردوو حزبەکە ناچار دەکات پێکەوە کاربکەن لەبارەی حکوومەتیشەوە پارتی سازش بۆ حزبەکان بکات بە یەکێتی نیشتمانی کوردستانیشەوە بۆ ئەوەی پشکیان هەبێت تیایدا و مەترسی دابەشبوونی زیاتر کەم بکاتەوە سیناریۆی پێچەوانەی ئەمەش هەرێمی کوردستانی عێراق ڕادەکێشێت بۆ حاڵەتێک لە نادڵنیایی سیاسی.

News Code 222578

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha