بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهوور شێخ جه‌نگی له په‌یامێكدا بڵاوی كرده‌وه، "دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له ئێواره‌یه‌كی شووم و خوێناویدا، عه‌قید موراد و هاوڕێكانی به ده‌ستێكی نامه‌ردانه و ترسنۆكانه خه‌ڵتانی خوێن كران".
ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه: "به‌داخێكی زۆره‌وه دوای تێپه‌ڕبوونی دووساڵ، تا ئێستا تاوانباران و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه قێزه‌ونه ده‌ستگیر نه‌كراون، جارێكی‌تر دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه له هه‌رێمی كوردستان كه رێكاری یاسایی له‌م دۆسیه‌یه بگرێته‌به‌ر و تاوانبارانی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه ئاشكرا بكرێن و به سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن".
هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا لاهوور شێخ جه‌نگی ده‌ڵێت: "ڕۆحی پاكتان شاد بێت كاكه موراد و كاكه خۆشناو وه‌یسی و كاكه سه‌ركار فاخیر و كاكه هاوكار نازم، هه‌رگیز له‌یادتان ناكه‌ین".
Your Comment