بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسنان له‌میانی وتارێکدا له کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە "MEPS" له‌باره‌ی چه‌ند ته‌وه‌رێکه‌وه قسه‌ی کرد و لەبارەی دۆخی ناوخۆی عێراقەوە ڕایگەیاند: "۲۰ ساڵ ئەزموونی ئازادی لە عێراق دەکرا زۆر باشتر بوایە، ئەگەر دەستوور وەک خۆی جێبەجێ بکرابا و فیدڕاڵی کە سیستمی عێراقە و گەلی عێراق دەنگی بۆ داوە، جێگیربکرابا، جێبەجێ‌نەکردنی سیستمی فیدراڵی، پابەندنەبوون بە دەستورەوە زۆر کێشە و ناکۆکیی سیاسیی هێناوەتە ئاراوە و ناسەقامگیریی هەمەلایەنەی لە عێراق دروست کردووە، وایکردوە کە سەقامگیریی عێراق هەمیشە بە لەرزۆک ببیندرێت".
بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، کلیلی سه‌رکه‌وتنی عێراق چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستانه و ئه‌وانیش ئاماده‌ن به‌پێی ده‌ستوور کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت، فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان له هه‌رێمی کوردستان له دۆخێکی خراپ‌دا ده‌ژین و دانانی چاره‌سه‌رێکی بنچینه‌یی بۆ بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی کوردستان ئه‌رکێکی نیشتیمانییه بۆ حکوومه‌ت و دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت له عێراقدا، قه‌یرانی دارایی و گوشار له‌سه‌ر خه‌ڵک ده‌توانرێت به رێککه‌وتنی نێوان حکوومه‌تی فیدڕاڵی و هه‌رێم به زویی چاره‌سه‌ر بکرێت و پێویسته به‌خێرایی ئه‌وه بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوکێ له هه‌رێم کۆتایی پێبێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ئێمە کۆڵ نادەین و بەردەوام دەبین بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکان و ئازایەتیی ڕاستەقینە چارەسەرکردنی کێشەکانە، شەڕ جگە لە پەرەسەندنی بیری تۆڵەسەندنەوە و توندوتیژی و وێرانکاری، هیچی دیکەی لێناکەوێتەوە".
ناوبراو لەبارەی گفتوگۆ و کۆبوونەوەکانی نێوان پارتی دیموکرات و یەکێتیی نیشتمانی ڕایگەیاند: له رۆژانی ڕابردوودا کۆبوونه‌وه‌مان لەگەڵ یەکێتی کردووه، کۆبوونەوەکانى پارتى دیموکرات و یەکێتى نیشتمانى باش بوون و هیوادارین ئەنجامى هەبێت، من و کاک مەسروور بارزانى و کاک قوباد و کاک بافڵ و خاڵە هۆشیاریش لەگەڵمان بووە و کۆبوونەوەمان کردووە و کۆبوونەوەى تریش دەکەین".
Your Comment