بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هه‌ریه‌که له هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و حوسێن ئەمیرعەبدولله‌هیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئەنقەرە کۆبوونەوە، له‌باره‌ی دۆخی فه‌لڵه‌ستین هه‌روه‌ها عێراق و سووریا گفتوگۆیان کرد و دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ش کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا.
حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵا‌هیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌سه‌ره‌تای کۆنگره رۆنامه‌وانیکه‌دا رایگه‌یاند، ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ تورکیا بۆ کۆبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ڕەجەب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمار و هاکان فیدان هاوتاکه‌ی که سه‌ردانه‌که‌ی هاوکاته له‌گه‌ڵ یادی ۱۰۰ ساڵه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی تورکیا و پیرۆزبایی له ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵکی تورکیا ده‌کات، بابه‌تی سه‌ره‌کی گفتوگۆکانیان پرسی فه‌له‌ستین بووه و رژێمی زایۆنی ۲۶ رۆژه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک تاوانی جه‌نگ ئه‌نجام ده‌دات و ژنان و منداڵان و خه‌ڵکی مه‌ده‌نی بۆردوومان ده‌کات و چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراو بۆردوومان ده‌کات.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی غه‌ززه فراوان نه‌بێت ئێران گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتان ئه‌نجام ده‌دات و ئیبراهیم رئیسی، سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌گه‌ڵ سه‌رۆک و سه‌رکرده‌ی وڵاتانی ناوچه‌که و وڵاتانی ئیسلامی و به‌رپرسی وڵاتانی عه‌ره‌بی کۆبوونه‌وه ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له هێرشی رژێمی ئیسرائیل بگیرێت که ژن و منداڵ و هاوڵاتانی مه‌ده‌نی ده‌کوژێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتیشی، "ئیبراهیم ره‌ئیسی له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا له‌سه‌ر بانگهێشتی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ردانی تورکیا ده‌کات و باسی پرسی سنووریه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات و چه‌ندین پرسی دیکه تاوتوێ ده‌که‌ن و پلانمان هه‌یه بازاڕی هاوبه‌ش له‌سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات دروست بکه‌ین".
لای خۆیەوە هاکان فیدان سەرەتا ڕەخنەی لە هەڵوێستی وڵاتان لەبارەی فەلەستین گرت و وتی: "ناکرێ لەبارەی ئۆکرایناوە بە جۆرێک و لەبارەی فەلەستین بە جۆرێک هەڵوێست هەبێت. ئەگەر بمانەوێت جیهانێکی دادپەروەرمان هەبێت پێویستە لەسەر بنەمای پڕەنسیپ و بنەما هەڵسوکەوت بکەین".
فیدان جەختی لەوەش کردەوە کە وەک تورکیا دژی هێرشکردنە سەر خەڵکی سڤیلن لە لایەن هەر کەسێکەوە بێت و بە هەر ئامانجێک کرابێت و لە هەموو بۆنەیەکدا ئەوەیان دووبارە کردووەتەوە.
ڕاشیگەیاند، "لە ٧ی تشرینەوە دەستمان بە دیپلۆماسییەک کردووە لەگەڵ هەموو جیهان و وڵاتانی ڕۆژئاواش لەناودا و لەم پرسەدا پێشینە و ڕاستییەکانمان لەبەرچاو گرتووە. ناکرێت لەبارەی ئۆکرایناوە بە جۆرێک و لەبارەی فەڵەستین بە جۆرێک هەڵوێست هەبێت. ئەگەر بمانەوێت جیهانێکی دادپەروەرمان هەبێت پێویستە لەسەر بنەمای پڕەنسیپ و بنەما هەڵسوکەوت بکەین".
وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی دۆخی غەززەش گوتەی ڕۆژی ڕابردووی سەرکۆماری تورکیا وەبیر هێنایەوە کە داوای کردبوو دەستبەجێ ئاگربەست رابگەیەندرێت و گوتی: "نامانەوێت دۆخەکە بگۆڕێت بۆ جەنگێک کە کاریگەری لەسەر وڵاتانی ناوچەکە هەبێت. داوا دەکەین لە وڵاتانی کاریگەر لە ناوچەکە و جیهان، هانی لایەنەکان بدرێت بۆ ئاشتییەکی بەردەوام".
وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان: "بە داخەوە یەکێتیی ئەورووپا بەهۆی هەڵوێستێکی یەکگرتوو، نایانەوێت خواستی ئاگربەست (لە غەززە) ببیستن".
ڕاشیگەیاند لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەوانەش ڕێکخراوە جیهانییەکانی وەک ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی، کۆمکاری عەرەبی و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد لە پەیوەندیدان بۆ کۆتایی هێنان بە دۆخە ناهەموارە مرۆییە و کارەساتەی کە دەگوزەرێت و هەر چی زووترە ئاگربەستێک ڕابگەیەندرێت.
وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان گوتیشی: "بۆ دەرکردنی ٥٠٠ هاووڵاتی بیانی لە کەرتی غەززە ڕێککەوتنێک کرا. سەرقاڵی دانوستانین بۆ ئەوەی هاووڵاتیانی تورکیش بگرێتەوە".
Your Comment