تورکیا ۱۹ پێگەی پەکەکەی لە هەرێم کردە ئامانج

بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، شەوی چوارشەممە ۱۹ پێگەی پارتی کرێکارانی کوردستانیان لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، کە لە ئەکاونتی تۆڕی ئێکسی وەزارەتەکە بڵاوکراوەتەوە، فڕۆکە جەنگییەکان و درۆنە شەڕکەرەکانی سەر بە فەرماندەیی هێزی ئاسمانی، لە کاژێر ۲۱:۰۰ی شەوی ۲۵ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۳دا، ۱۹ پێگەی پەکەکەیان لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردووە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "بە مەبەستی لەنێوبردنی ئەندامانی رێکخراوە تیرۆریستییە جوداخوازەکان، تێکشکاندنی ئەو هێرش و هەڕەشانەی لە باکووری عێراقەوە دەکرێنە سەر هێزی ئەمنی و خەڵکەکەمان و پاراستنی سنوورەکانمان؛ ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکان لە ناوچەکانی مەتین، گارە، ئاڤاشین، خواکوڕک و قەندیل کرا."

وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت: "لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ۱۹ پێگەی تیرۆریستان، حەشارگە، ئەشکەوت، کۆگا و پەناگە کرایە ئامانج. تەواوی تەقەمەنییە بەکارهاتووەکان خۆماڵین. لە بۆردوومان و تۆپبارانەکاندا خەڵکی سڤیل، لایەنی دۆست، شوێنە مێژوویی و کولتوورییەکان زیانیان بەرناکەوێت."

News Code 222379

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha