ڕاگەیێندراوی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر شه‌ڕى نێوان هێزه‌کانیان و سوپاى عێراق‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ڕاگه‌یه‌نراوێکی  له‌سه‌ر شه‌ڕى نێوان هێزه‌كانى سوپاى عێراق ‌و پێشمه‌رگه‌ له ‌سنوورى قه‌زاى مه‌خموور، بڵاو کردەوە و  پابەندبوونیان بۆ کارکردن لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی دووپات دەکەنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەبارەی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە ئێوارەی دوێنێ لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەچیای قەرەچوخ لە سنووری قه‌زاى مەخموور سەرۆکایەتی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێکى بڵاو کردۆته‌وه ‌و ئاماژه‌ به‌وه کردووە: "بەداخەوە دوێنێ یەکشەممە ۲۲ـی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۳ ڕووداوێکی ناخۆش لەناوچەی مەخموور ڕووی‌دا و لەئەنجامدا شەهید و برینداربوونی لەهەردوولا لێکەوتەوە".

لەدێژەی ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: "ئێمە پابەندبوونمان بۆ کارکردن لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی دووپات‌دەکەینەوە لەپێناو چارەسەرێکی ڕیشەیی ‌و بەردەوام کە ئاسایش ‌و سەقامگیریی لەسەرتاسەری عێراق بەدیبهێنێت".

وەزارەتی پێشمەرگە له‌کۆتاییشدا جه‌خت ده‌کاته‌وه‌: "پشتیوانی خۆشمان دەردەبڕین بۆ ناوەڕۆکی ڕاگەیەندراوەکەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی خێرا و شەفاف لە ڕووداوەکە بۆ دیاری‌کردنی هۆکارەکان ‌و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو بۆ جێگیرکردنی ئاسایش ‌و سەقامگیریی لە ناوچەکە".

News Code 222361

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha