پەیامی سەرۆکی نەوەی نوێ سەبارەت بە ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، ئەنجامی ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و لەدەستدانی نیوەی خاکی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەکەی بارزانی و سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی دیکە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ سەبارەت بە ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر لە پەیامێکی ڤیدۆییدا باسی لەوەکرد، پێش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم چەندین جار داوایان لە لایەنە سیاسییەکان کردووە، کە ئەگەر ئەو ڕیفراندۆمە ئەنجام بدرێت ئەوا نیوەی خاکی کوردستان لەدەست‌دەدەین، بەڵام کەس گوێی بۆ نەگرتوون.

ئاماژەی بەوەش کرد، بە هەموو حیزبەکانەوە دوای ڕیفراندۆمەکەی بارزانی کەوتن و سەرئەنجام ئەوەبوو ١٦ی ئۆکتۆبەر ڕوویدا و نیوەی لە خاکی کوردستان لەدەستدرا و کەس ئامادە نەبوو پارێزگاری لە ناوچە کوردستانییەکان بکات و هەموو هێزە چەکدارەکان و پێشمەرگەکانیان کشاندەوە بەوهۆیەوە بەشێکیان بە کوشتدران و شەهید بوون.

باسی لەوەش کرد، ئەگەر هێزی چەکدار بەدەست کەسی دڵسۆزەوە بێت دەبێتە مایەی پاراستنی میللەت و سوودی بۆ خەڵکی دەبێت، بەڵام یەکێتی و پارتی کە هەر خەریکی پارە پەیداکردن و بازرگانی کردن و بەرژەوەندی خۆیانن، ئەو هەموو هێزە چەکدارەیان هەبوو بەڵام هیچیان بۆ کەرکووک نەکرد و لە ئێستاشدا هیچ بۆ کەرکووک ناکەن و پارێزگاری لە خەڵکی کەرکووک ناکەن.

شاسوار عەبدولواحید باسی لەوەش کرد، دوو مانگی دیکە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ئەنجام دەدرێت، چارەسەری دۆخی ئێستای کەرکووک ئەوەیە خەڵکی هێزی نەوەی نوێ هەڵبژێرن و بیکەن بە پارێزگاری کەرکووک، چوونکە نەوەی نوێ هەموو خەمێکی خزمەت‌کردنی کەرکووک و خەڵکی ئەو شارەیە.

ناوبراو وتیشی: "ئەم هەڵبژاردنە فرسەتێکە هاتووەتە پێشەوە و تکاتان لێ دەکەم باوەڕ نە بە یەکێتی و پارتی نە بە هەموو حیزبە گەندەڵە دەسەڵاتدارەکانی پێکهاتەکانی دیکە مەکەن."

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر پارێزگارێکی دڵسۆزت هەبوو، جگە لەوەی شارەکە ئاوەدان دەکاتەوە و بە گیرفانی کاسبکار و خەڵکی کەرکوکەوە دیاردەبێت و جگە لەوەشی شارەکەتان دوو پرۆژەی جوانی تیا دەبێت و خەڵکی دڵی پێ خۆش دەبێت، بەڵام پارێزگاری لە تاک بە تاکی کەرکوکییەکان دەکات، تەنانەت بە پێکهاتەکانی دیکەشەوە.

News Code 222336

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha