فراکسیۆنی پارتی داوا لە بەرپرسانی بەغدا دەکات مووچەی سێ مانگی هەرێم بنێرن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق رێککەوتووە کە مووچەی سێ مانگ ڕەوانە بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕایگەیاندووە: دوای سەردانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بۆ بەغدا و رێککەوتن لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کرابوو کە بەغدا مووچەی سێ مانگ ڕەوانە بکات بۆ هەر مانگێک ۷۰۰ملیار دینار و کۆی گشتی پارەکەش دوو ترلیۆن و ۱۰۰ملیار دینارە بۆیە بۆ مانگێک پارەکە ڕەوانە کراوە و پارەکەش لەرێگەی سێ بانک رەوانە دەکرێت ئەوانیش بانکی ڕەشید و رافیدەین و تی بی ئای.

ڤیان سەبری وتیشی: پشکی هەرێمی کوردستان دەدرێت ۱۲،۶۷%لە ئینفاق فعلی، بەڵام ئێمە دەمانەوێت پشکی هەرێمی کوردستان لە کۆی داهاتەکانی عێراق بدرێت نەک ئینفاق فعلی بۆیە پێویستە ئەو بڕگەیە لە بودجە هەموار بکرێتەوە و ئێمەش کار دەکەین بۆ هەموارکردنی بۆ ئەوەی پشکی هەرێمی کوردستان بە تەواوی رەوانە بکرێت و ئینفاقی فعلی ونافعلی نەمینێت.

ناوبراو وتیشی: ئەگەر مووچەی سێ مانگی فەرمانبەران رەوانە بکرێت، ئەوکات دوو مانگ دەمینێت و پێویستە حکومەتی عێراق مووچەی ئەو دوو مانگە رەوانە بکات و لە کۆتایی ساڵیش تەسفیەی حیسابات بکرێت و یەکلایی بکرێتەوە.

News Code 222317

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha