کۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازیی نه‌وتی کوردستان زیانەکانی ڕاگرتنی نه‌وتی هەرێم ئاشکرا دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌پیکۆر رایگه‌یاند، هه‌ر رۆژێک نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان هه‌نارده‌ نه‌کرێت ۳۵ ملیۆن دۆلار زیان به‌ لایه‌نه‌کان ده‌که‌وێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی کوردستان (ئه‌پیکۆر) له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا باسی له‌وه‌کردوه‌، ئه‌مڕۆ ۲۰۰ رۆژ به‌سه‌ر ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان له‌ رێگه‌ی بۆرییه‌وه‌ بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی تورکیا تێده‌په‌ڕێت، به‌هۆیه‌وه‌ زیانه‌کانی ڕاگرتنه‌که‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی عێراق ۷ ملیار دۆلاره‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌،  له‌ رۆژی ۴ی ئه‌م مانگه‌وه‌ تورکیا ئاماده‌یی خۆی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت راگەیاندووە، له‌وکاته‌وه‌ "عێراق رۆژانە نزیکەی یه‌ک ملیۆن سزای پابەندبوونی دارایی دەکەوێتەسەر، لەبەرئەوەی ئامادە نییە نەوتەکەی لە رێگەی ئەو بۆرییەوە بگوازێتەوە".

شایانی باسە هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان له‌ رۆژی ۲۵ی (ئازار/۳)ی ئه‌مساڵه‌وه‌ ڕاگیراوه‌، دوای ئه‌وه‌ی دادگای نێوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ پاریس بڕیاری‌دا به‌ ناده‌ستوری‌بوونی فرۆشتنی نه‌وت له‌ رێگه‌ی تورکیاوه‌ به‌بێ ئاگاداری حکوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق.

News Code 222297

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha