بەپێی هەواڵی کوردپرێس،به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ڕۆژنامه‌ى میلیهتى تورکیا ئاشکرای کردوه، بهیانىی ئه‌مڕۆ تەقینەوەیەک لەبەردەم باڵەخانەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە ئەنقەرە ڕوویداوه.
ڕۆژنامه‌ى میلیه‌ت نووسیویه‌تى، ته‌قینه‌وه‌که له‌ناوچه‌ى چانکایه له ئه‌نقه‌ره‌ى پایته‌ختى تورکیا و له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕوویداوه.
لاى خۆیشیه‌وه عه‌لى یه‌رلى کایا وه‌زیرى ناوخۆى تورکیا له‌باره‌ى تهقینهوهوهکهوه بهمیلیهتى وتووه، "کاتژمێر ۹:۳۰ خوله‌کى بهیانىی ئه‌مڕۆ دوو تیرۆریست کە بە ئۆتۆمبێلێکی بازرگانی سووکەوە هاتبوون لەبەردەم دەروازەی چوونە ژوورەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی وەزارەتی ناوخۆ ته‌قینه‌وه‌که‌یان ئه‌نجام داوه".
به‌وته‌ى وه‌زیرى ناوخۆ، "یه‌کێک له‌وانه خۆى ته‌قاندۆته‌وه و که‌سى دوه‌میش به‌رله‌وه‌ى خۆى بته‌قێنێته‌وه هێزه‌کانى وه‌زاره‌ت توانیویانه بیکوژن".
سه‌باره‌ت بهزیانهکانى ڕووداوه‌که‌ش وه‌زیرى ناوخۆى تورکیا وتوویه‌تى، "دوو ئەفسەری پۆلیسى ناو وه‌زاره‌ت بریندار بوونه".
لە ئێستادا ڕێگە سەرەکییەکانی بەردەم وەزارەتی ناوخۆ‌و پەرلەمانی تورکیا داخراون، به‌ڵام تائێستا وەزارەتی ناوخۆی تورکیا و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەو وڵاتە هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمییان لەبارەی ڕووداوەکەوه بڵاو نەکردۆتهوه.
Your Comment