بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە ڕاپۆرتێکدا درەو میدیا باس لەوە دەکات کە هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا هەڵکەوتە و پێگەیەکی تایبەتی هەیە و باس لە پێوەندییەکانی نێوانیان لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لە بوارەکانی سەربازی، ئابووری و بازرگانی، دەکات. لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە ئەگەر لە ڕابردوودا تورکیا لەوە دەترسا کە پێوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ببێتەهۆی دابەشبوونی وڵاتەکەی ئێستا لەوە دەترسێت کە دەوڵەتی ناوەندیی عێراق پڕۆسەی نەوتیی هەرێمی کوردستان بەتەواوێتی کونترۆڵ بکات.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگهیاند: ئابووری سهربهخۆ یهکێکه لهو ههڵه کوشندانهی که لە هەرێمی کوردستان کرا.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئارێز عەبدووڵڵا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا وێڕای ڕەخنە گرتن لە پاشەکشەی ئازادیی ڕادەربڕین لە چەند ساڵی ڕابردوودا ئاماژەی بە پرسی «ئابووری سەربەخۆ» کرد و وتی: بەکار هێنانی دەستەواژەی ئابووری سەربەخۆ لە سەرەتاوە هەڵەیەکی گەورە بوو چوونکە هەرێمی کوردستان هەرێمێکی سەربەخۆ نییە بەڵکوو لەڕووی سیاسییەوە هەرێمێکی نیمچە سەربەخۆیە لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقدا.