بەشی تورکیا- وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه‌بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاڵپئارسڵان بایراكتار وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له شاری ئه‌نقه‌ڕه ڕایگه‌یاند: توركیا نزیک ده‌بێته‌وه له كۆتایی هێنان له كاره‌كانی پشكنینی بۆڕییه نه‌وته‌كان و دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێشتر توركیا ئاماژه‌ی به‌وه دابوو كه به‌هۆی بوومه‌له‌رزه و لافاوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی وڵاته‌كه‌یان، هه‌ندێ له بۆڕییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت زیانیان به‌ركه‌وتووه، بۆیه ده‌بێت پشكنین و كاری نۆژه‌نكردنه‌وه بۆ بۆڕییه‌كان ئه‌نجام بده‌ن.
بایراكتار له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا گوتی: ئه‌مڕۆ كۆمپانیای جێبه‌جێكار، كاره‌كانی پشكنین و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بۆڕییه نه‌وته‌كانی ته‌واو كردووه و خه‌ریكی كۆكردنه‌وه و هێنانی ڕاپۆرتی كۆتایی نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌ن.
به‌ڵام وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا زانیاری له‌باره‌ی واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا نه‌كرد.
له كۆتاییه‌كانی مانگی ئابی ڕابردوو پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی بۆڕییه‌وه راگیرا و تا ئێستا زیانه‌كانی ڕاگرتنه‌كه به زیاتر له 4 ملیار دۆلار ده‌خه‌ملێنرێت.
سروشتییه‌كانی توركیا ئاشكرای كرد كه نزیكن كۆتایی به كاره‌كانی پشكنین بۆ بۆڕییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بهێنن کە لە بوومەلەرزەکەی تورکیا زیانیان بەرکەوت.
News Code 222138
Your Comment