بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، هەردوو دەزگای دژەتیرۆری هەسەدە و دژەتیرۆری یەکێتیی بەهاوکاریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بەداعش، لە شاری ڕەقە بەرپرسی دیوانی هۆزەکان و ئەمیری بانکی ئیسلامیی داعشیان دەستگیرکردووە.
لە ڕاپۆرتێكى ڕوانگەی سووریدا ئاماژه بهوەش كراوه، پێنجشەممەی ڕابردوو، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی دژەتیرۆری کوردستانی سووریا و دژەتیرۆری یەکێتیی کە بەپاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بەداعش ئەنجامیاندا، توانیویانه بەرپرسی دیوانی هۆزەکان و ئەمیری بانکی ئیسلامیی داعش کە ناوی عەبدولغەفور تبر زیابە و نازناوی "ئەبوو ئەمیرە" لە شاری ڕەققە دەستگیر بکەن.
ئەوەش هاتووە: "دەستگیرکراوەکە کاری پارەدارکردنی چالاکییە تیرۆریستییەکانی شانە نووستوەکانی داعش بووە لەناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات (ههسهده)، ئەوە جگە لە دابین کردنی چەک و تەقەمەنی، لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنییدا گیراوە.
Your Comment