بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاخەوان سەلام بەڕێوەبەری بەشی توێژینەوە و پەرەپێدانی پڕۆژەکانی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاژانسی ئەنادۆڵوی تورکی راگەیاند، هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بە چاودێری نێودەوڵەتی بەرێوەدەچێت .
ئاماژەی بەوەش کرد، هەر یەک لە ئەمریکا و ئەڵمانیا و هۆڵەندا و ٣٥ پڕۆژەی جیاوازیان بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە داڕشتووە و جگەلەوەش هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش و ناتۆ بۆ ئەو پرسە لەسەر هێڵ بوون.
فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ جێبەجێ کردنی پڕۆژەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامە و لەڕۆژی ٢٠ی مانگی ئاب ماتیۆ ماکفەرلین لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەگەر هێزەکانی پێشمەرگە یەکنەخرێنەوە ئەوا پشتیوانییەکانیان بۆ هەرێم ڕادەگرن.
Your Comment