وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و رێکوپێک بەڕێوەچوو و داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکات، دانوستاندن بکەن بۆ پێکهێنانی حکوومەتێک کە نوێنەرایەتیی دەنگی خەڵک بکات.
بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند داوایان لە تورکیا کردووە لەو ئۆپەراسیۆنانەدا کە لە دەرەوەی سنووری وڵاتەکەدا دەیکات، هاوئاهەنگی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان بکات.