بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی (CPT)ی ئەمریکی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە: "لەو هەشت کەسەی کوژراون، چواریان لە پارێزگای دهۆک و چواریان لە سلێمانی بوون، ئەو سێ کەسەی برینداریش بوون، دووانیان لە پارێزگای دهۆک و یەکێکیان لە پارێزگای سلێمانی بوون."
بەگوێرەی ئامارەکانی ئەندامەکەی رێکخراوی CPT: "لە ساڵی ۲۰۱۵ـەوە تاوەکوو ئەمڕۆ، بەهۆی بۆردوومان و ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیاوە، ۱۴۷ کەس کوژراون و ۲۱۹ کەس بریندار بوون، هاوکات ۱۵۸ گوند بەتەواوی چۆڵ کراون و زیاتر لە ۶۰۰ گوند لە ژێر مەترسیی چۆڵکردندان، کە ژمارەی دانیشتووانیان زۆر کەمبووەتەوە، بەڵام چۆڵ نەبوون."
- کۆی گشتیی کوژراوەکان، ۱۴۷ کەسە
شوێنی کوشتنەکانیش بەڕێژەیی بەم شێوەیە بوون:
- پارێزگای دهۆک: ۵۹٪
- پارێزگای هەولێر: ۲۴٪
- پارێزگای سلێمانی: ۷.۸٪
- قەزای شنگال: ۹.۲ ٪
بەپێی بەدواداچوونەکانی CPT، تورکیا ۶۴ بارەگا و بنکەی سەربازیی لە هەرێمی کوردستان هەیە، ۵۵ـیان بارەگا و ۹ـیان بنکەی سەربازین، کە بەم شێوەیە دابەش بوون:
- پارێزگای هەولێر: ۱۴ بارەگای سەربازی، بەمشێوەیە دابەشکراون:
- سیدەکان: ۱۲ بارەگا
- مێرگەسۆر: ۲ بارەگا
- پارێزگای دهۆک: ۴۱ بارەگای سەربازی، بەم شێوەیە دابەشکراون:
- ئامێدی، شێلادزێ، کانێ ماسی، بامەڕنێ و دێرەلووک: ۲۳ بارەگا
- ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ: ۱۸ بارەگا، هەروەها ۹ بنکەی سەربازی هەن، کە شەشیان لە حەفتەنین و سێیان لە سیدەکانن.
Your Comment