بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سامان نادر بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی ئاشکرایکردوه، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ کاروان عەلی شامار مامۆستای زانکۆ و کەسایەتییەکی نزیکی لاهوور شێخ جەنگی لە شاری سلێمانی ئۆتۆمبێله‌که‌ى وه‌رگه‌ڕاوه و به‌هۆیه‌وه گیانی لەدەستداوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ته‌ندروستى باسى له‌وه‌کردوه، ڕووداوه‌که نزیک کاتژمێر ۳ى بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگەی پارکی هەواری شار لە سلێمانی ڕوویداوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه کاروان عه‌لى شامار گیانی لەدەستداوە.
کاروان عەلی شامار لەدوای ڕووداوەکانی ۸ی تەمموزی ۲۰۲۱ (کێشه ناوخۆییه‌کانى یه‌کێتى) یه‌کێک بوو له‌که‌سه زۆر نزیکه‌کان له لاهوور شێخ جەنگی-یه‌وه و تائهوساتهشى گیانى له‌ده‌ستدا به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى نووسینگه‌که‌ى بووه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ته‌ندروستى سلێمانى ئاشکرایکردووه، له‌و ڕووداوى وهرگهڕانهدا، دوو که‌سى دیکه‌ش له ئۆتۆمبێله‌که‌ى کارواندا بوون و هه‌ردووکیان بریندارن.
به‌وته‌ى بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی، ئۆتۆمبێلەکەی کاروان عەلی شامار لە جۆری مارسیدس بووە، لە تونێلی ئەزمەڕ کە دەردەچێت و بەرەو سلێمانی دێت، کاتێک نزیکبۆتەوە لەسەر ئەو جووتسایدەی دەچێتەوە پارکی هەواری شاری کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.
کاروان عەلی شامار، وێڕای کاری سیاسیی، مامۆستای زانکۆی سلێمانی بوو؛ ناوبراو کوڕی پێشمەرگەی دێرینی یەکێتی عەلی شامارو وەسفییە بەنی وەیس، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی ئەو یه‌کێتیه.
Your Comment