محەمەد شیاع سوودانی و شاسوار عەبدولواحید گرینگترین پرسەکانی عێراقیان تاوتوێ کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە بەغدا چاوی بە سەرۆک وەزیرانی عێراق کەوت و لەبارەی هەڵبژاردنەکان و ناردنی پشکی هەرێم و مووچەی فەرمانبەرانەوە گفتووگۆیان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەی نەوەی نوێ لەبارەی کۆبوونەوەکەوە، رایگەیاند: سەرۆک وەزیران پێی وتووە، مووچە دەگاتە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و پێویستە تەواوی یاسای بوودجە جێبەجێ بکرێت نەک تەنها چەند بڕگەیەکی.

ناوبراو وتیشی، "لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی ئەوەمان کرد کە هەرچەندە بەرپرسانی هەرێم کەمتەرخەم بن، نابێت فەرمانبەران زەرەرمەند بن."

هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، دەبێت هەڵبژاردنی هەرێم ئەنجام بدرێت، چوونکە ناکرێت هەرێم بێ پەرلەمان و خاوەن حکوومەتی ماوەبەسەرچوو بێت و ئەو حکوومەتەی ئێستا نادەستوورییە.

News Code 221931

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha