بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی ژنانی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە، لەبارەی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی لەلایەن عوسمان تاشدەمیر، پارێزەر لە سەندیکای پارێزەرانی ئیستەنبووڵ، دەربارەی باشاک دەمیرتاش، هاوژینی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاو کردەوە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەدا، "ئەو پۆستە سەربەخۆ نەکراوە و بەشێکە لە سیاسەتی ژنکوژی ئاکەپە-مەهەپە و لە ئەنجامی ئەو سیاسەتانەدا زمانی ڕەگەزپەرستی ژنانی کردووەتە ئامانج".
لە بەیاننامەکەدا لە بارەی ئەو پۆستەی دەربارەی باشاک دەمیرتاش کراوە، هاتووە: "باشاک دەمیرتاش و زۆرێک لە هەڤاڵانمان پێشتر چەندین جار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کراونەتە ئامانجی بەکرێگیراوەکان، بەڵام هیچ کام لەو هێرشانە نەیانتوانی لە خەباتی خۆمان دوورمان بخەنەوە".
Your Comment