هەپەگە کوژرانی چەکدارێکی خۆی لە بۆتان ڕاگەیاند

بەشی تورکیا- هەپەگە ئاشکرای کرد چەکدارێک بە ناوی ئەحمەد تەنەر (ئارگەش کۆچەر) رۆژی ١٧ی حوزەیران لە کوردستانی تورکیا گیانی لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەندراوەکەیدا ڕایدەگەیەنێت، ئارگەش کۆچەر کاتێک لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣دا لە بۆتان لەسەر ئەرکی خۆی بووە، ویستویەتی لە چەمی دیجلەوە بپەڕێتەوە، بەڵام ئاوەکە بردوویەتی و بەهۆیەوە گیانی لەدەست داوە.

HPG زانیاریی زیاتر و وردی لەبارەی چۆنیەتیی کوژرانی چەکدارەکەی خۆی نەخستۆتە ڕوو. ناوچەی بۆتان بریتییە لە پارێزگای شەرناخ و بەرزاییەکانی دەوروبەری ئەو پارێزگایە کە لە کوردستانی تورکیا هەڵکەوتووە.

News Code 221866

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha