دەقی پرۆژەی (هاوپەیمانیی گەل)ی لاهور شێخ جەنگی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بڕیارە لە ۱۸ی کانونی یەکەمی ۲۰۲۳ لە پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچیت، هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی پڕۆژەیەکی بۆ چۆنییەتی بەشداریی کورد لەو هەڵبژاردنەدا ڕاگەیاندووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوپەیمانیی گەل پرۆژەکەی لاهوور شێخ جەنگی-یە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکان، وەک لە پرۆژەکەیدا هاتووە، بە ئامانجی درووستکردنی کۆدەنگی نیشتمانی و هەوەڵدان بۆ تۆمارکردنی وەک هاوپەیمانێتیەک لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان.

بەپێی پرۆژەکەی لاهوور شێخ جەنگی ئامانج لە پرۆژەکە بۆ درووست کردنی کۆدەنگی نیشتمانییە لە کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکان، بوونی مەترسی لەسەر ئەزموونی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان، ناجێگیری رەوشی سیاسی و ئابوری لەسەر ئاستی جیهان و پەرەسەندنی کێشە و ململانێ نێودەوڵەتیەکان، زاڵبوونی ئینتیمای تەسکی حزبایەتی و گواستنەوەی ناکۆکی نێوان هێزە دەسەڵاتدارەکان لە هەرێمی کوردستان کە رەوشی کەرکوی گەیاندە ئەو دۆخەی ئەنجامدانی ریفراندۆم و رووداوەکانی ۱۶ی ئۆکتۆبەری لێبکەوێتەوە، بێهیوایی خەڵکی ئەو ناوچانە بە گشتی گەیشتووەتە ئاستێک پێویستی بە مۆدێلێکی تر لە حوکمڕانی هەیە.

لاهور شێخ جەنگی ئامانجی پرۆژەکەی بە چەند خاڵێک دیاری‌کردووە:

    درووست‌کردنی کۆدەنگی نیشتمانی لە کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکان.

    بەشداری‌کردن لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا بەیەک لیستی کوردستانی.

    جەخت‌کردنەوە و هەوڵ‌دان بۆ چارەسەرکردنی کێشەو گرفتە سیاسی و ئابووری و کۆمەلایەتیە لە رێگای پەنابردن بۆ رێکارە دەستوری و یاساییەکان.

لە کۆتایی پرۆژەکەدا کە ئاراستەی حزبە کوردستانییەکانی کردووە ئاماژە بەوەکراوە: ئەگەر پرۆژەکە لەلای ئێوە پەسەندکرا بەرنامەرێژی و میکانیزمی کارکردن دابڕێژرێت ناوو ئامانج و درووشم لۆگۆی لیستێک  ئامادەبکرێت بەمەبەستی تۆمارکردنی لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە شارەکانی کەرکووک، موسڵ، سەڵاحەدین، دیالە.

دەقی پرۆژەی (هاوپەیمانیی گەل)ی لاهور شێخ جەنگی

دەقی پرۆژەی (هاوپەیمانیی گەل)ی لاهور شێخ جەنگی

دەقی پرۆژەی (هاوپەیمانیی گەل)ی لاهور شێخ جەنگی

دەقی پرۆژەی (هاوپەیمانیی گەل)ی لاهور شێخ جەنگی

News Code 221829

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha