بەهۆی نەبوونی ڕێگەی رۆیشتنی نەوت، هەموو  مانگێک کورتهێنانی ۵۰۰ ملیۆن دۆلارمان دەبێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هیچ ئەگەرێک لەبەردەم هەرێمی کوردستان بۆ دابین‌کردنی مووچە نییە جگە لەناردنی بوودجە لەلایەن حکوومەتی فیدڕاڵیەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری لە دیدارێکدا بە کوردستان ۲۴ی رایگەیاندووە: نزیکەی ۴ هەزار و ۱۸۹ دوو مووچەمان یەکلا کردۆتەوە، ئەو پارەیەی لەدوای ۱ی (تەموز/۷)ی ۲۰۲۰ەوە ئەگەر بەردەوام بووبێت ئەو فەرمانبەرە، هەمووی لێوەردەگرینەوە، نزیکەی هەزار پلەی تایبەتمان هەبوو، ئێستا مووچەکانیان راستکراوتەوە، ڕەنگە ژمارەکان زۆ رگرنگ نەبن، بەڵام دادپەروەریەکەی گرنگترە.

سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران، ئاوات شێخ جەناب وتی: "لەکابینەی پێشوو، سێ مووچە مابوو بدرێت، قەرزی سێ مووچەی کابینەی پێشوومان هاتەسەر، بەکۆی گشتی لەم کابینەیە ۴۸ مووچە کە پێویست بو بدرێت ۴۳ مووچەمان دابەش کردووە کە پێنج مووچەی دەکەوێتە ناو بەزمی بڕینی بەشە بوودجەی هەرێم لە بەغدا و کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، لەدوو ساڵی ڕابردوو تەواوی مووچەکانمان دابەش کردووە".

ئەوەشی خستەڕوو: "ئێستا دابەش کردنی مووچە مانگێک لە دواوەیە، لەبارەی رێککردنەوەی مووچەی فەرمانبەران، ئێمە چاوەڕوانی کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیران دەکەین، بەهەموو یاسا و مەنقێک دەبێت بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان بە رێکوپێکی و بەتەواوی مانگانە رەوانە بکرێت".

لەبارەی پلانی بەدیل، ئاوات جەناب نووری ئەوەشی‌خستەڕوو، "ئەم زروفە هەرچی ئەو ئەگەرانەی هەیە کراوەن، بەنیسبەت کوردیشەوە ئەگەرەکان ئیجابی نین، چوونکە رێگەی رۆیشتنی نەوتمان نیە، کە نەوتمان نەڕوات هەموو  مانگێک کورتهێنانی ۵۰۰ ملیۆن دۆلارمان دەبێت و ئەمەش راستیە".

ئاوات شێخ جەناب ئەوەشی ئاشکرا کرد، "بنەمای کێشەی ئێمە عێراقە، کێشەی خۆمان لە گەندەڵی و پیشەسازی نەوت و گرێبەستەکان ناڕازی بوین، ئێستا ئەگەر لەگەڵ بەغدا رێکەوتووین و پەرلەمانیش بڕیاری لەسەرداوە، رێنمایی بۆ دەرچووە، دەبێت حاڵمان حاڵی هەموو  شارێکی عێراق بێت، لەو ڕووەوە گەشبینم".

News Code 221823

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha