بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەکەدا مەسعوود بارزانی سوپاسی "ڕۆڵ و ماندووبوونی ئەندامانی فڕاکسیۆنی پارتی کرد و دەستخۆشی لێ کردن کە لەم خولەی پەرلەمانی کوردستاندا کارەکانی خۆیان بە باشی بەجێگەیاندووە و پابەندی ئەرکەکانیان بوونە".
بارزانی داواشی کرد بەردەوام بن لە ڕۆڵی خۆیان لە بوارە جیاجیاکان و خزمەتی کوردستان و پارتی بکەن. ناوبراو جەختیشی لەوە کردەوە کە پارتی ئومێدی سەرەکیی خەڵکی کوردستانە و پێویستە پارتی پارێزەری بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان و فەرهەنگ و ڕەوشتی بەرزی کۆمەڵگەی کوردستانی بێت.
سەرۆکی پارتی هەر لە درێژەی قسەکانیدا هێمای بە بارودۆخی سیاسیی کوردستان و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ دا.
Your Comment