لە ئۆپەراسیۆنێکی میتدا لە سلێمانی بەرپرسێکی هەواڵگریی PKK کوژرا

بەشی تورکیا- ئاژانسی فەرمیی تورکیا رایگەیاند، دەزگای هەواڵگریی وڵاتەکە، لە سلێمانی پلانداڕێژەری کوشتنی عوسمان کۆسەی کوشتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ئانادۆڵۆی تورکیا بڵاوی‌کردەوە، دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان کەسێكی بەناوی جەلال کایا کردووەتە ئامانج کە بەرپرسی هەواڵگریی پەکەکە بووە لە عێراق و پلانداڕێژەری ئەو هێرشە بووە کە عوسمان کۆسە، دیپلۆماتی تورکیای تێدا کوژرا.

عوسمان کۆسە کارمەندی کۆنسوڵخانەی تورکیا بوو و رۆژی ۱۷ـی تەممووزی ۲۰۱۹ لە رووداوێکی تەقەکردن لە رێستۆرانتی هوقەباز لە شاری هەولێر لەگەڵ دوو هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستان بە ناوەکانی نەریمان (عوسمان محەممەد عەلی) و (بەشدار رەمەزان ساڵح) کوژران.

تاوەکوو ئێستا دەزگای هەواڵگریی تورکیا زانیاری لەبارەی کات و شوێنی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە بڵاو نەکردووەتەوە و تەنیا ئاماژەی بە پارێزگای سلێمانی کردووە.

News Code 221792

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha