بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بە سەرپەرشتیی عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵ لە شاری سۆران کۆ بوونە و بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوە: "ئەنجومەنی باڵا پێی وایە بەهۆی هەڵەی بەردەوامی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان ڕۆژ بەڕۆژ هەرێم پێگەی لاواز دەبێت و بەرپرسیاری یەکەم لەو لاوازییە هەر دوو پارتە دەسەڵاتدارەکەی هەرێمی کوردستانن".
بڕگەیەکی دیکەی کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە پرسی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کە بڕیارە لە سەرەتای مانگی 12ی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت، "ئەنجومەنی باڵا ئەگەرچی تێبینی و نیگەرانی هەیە لەو شێوازی بەڕێوەبردنەی کەپارتی و یەکێتی لەماوەی رابردوو لەناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم پەیڕەویان کردوە کە هەژموونی حیزبایەتی لایان زاڵ بووە بەسەر پرسی نیشتمانی و نەتەوەیی، هەر ئەوەش هۆ کار بووە بۆ لاوازیی پێگەی کورد، بەڵام لەم هەلومەرجەی ئیستا و لەپێناو لەدەستنەدانی ئەوەی کە ماوە، پێمان باشە و پێشنیاز دەکەین بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بە هاوپەیمانیەتییەک و یەک لیست کە هەموو لایەنە کوردییەکان پێکی بهێنن بەشداری هەڵبژاردن بکرێت، بە مەرجێک هیچ لایەنێک لە دەرەوەی هاوپەیمانیەتییەکە نەمێنێتەوە".
Your Comment