بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاروان یاروەیس، بڕیاردەی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا ئەوەشی وتووە: "خستنە دەنگدان و ژماردنی دەنگەکانی مادەی پاشەکەوتی مووچە، ۳۰ چرکەی پێ نەچوو."
ئەو پەرلەمانتارەی فراکسیۆنی یەکێتی وتووشیەتی: "لایەنی کوردستانی هەبو پێی خۆش نەبوو ۱۵ هەزار مامۆستا و وانەبێژی کەرکووک مووچەکەیان لە هەرێمەوە بخرێتە عێراق، چوونکە پێیان وابوو لەڕووی سیاسییەوە لەبەرژەوەندی یەکێتییە."
کاروان یاروەیس جەختیشی کردۆتەوە کە: "کورد خۆی چاک نەکات و یەکگرتو نەبێ هەرێم و ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان رۆژ لەدوای رۆژ دۆخیان خراپتر دەبێ."
لەگەڵ ئەوەش وتوویەتی: "کۆتایی بە قەیرانی مووچە دێت و پرۆژەکان لە کوردستان دەست پێدەکەنەوە."
هەروەک ئاماژەی بەوەش داوە کە: "ڕەتمان کردەوە ئیدارەی فڕۆکەخانەکانی هەرێم بخرێتە سەر وەزارەتی گواستنەوەی عێراق."
وەک کاروان یاروەیس وتوویەتی: کاتێک مەسەلەی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییە دابڕێندراوەکان دێتە ئاراوە، "هەموو ناکۆکەکانی ناو پەرلەمان دژی کۆک دەبن".
Your Comment